Letras

چۆن دڵت دێ نەمدوێنی؟! چۆن دڵت دێ بمتۆرێنی؟! چۆن وەڵامم نادەیتەوە؟! چۆن دڵی من دەڕەنجێنی؟! دەڕەنجێنی! ئاخ، دەڕەنجێنی! چۆن وا ئاسان لەبیرت چوو؟! تەمەنێک لە خۆشەویستی! چۆن وەک پوشێک بەبام دەکەی؟! چۆن دڵت دێ بمسوتێنی؟! تەمەنێکم بە تۆ بەخشی لە خۆتەوە دەمدۆڕێنی! چۆن لەناکاو جێم دەهێڵی؟! هەموو ژیانم دەشێوێنی! دەشێوێنی!، دەشێوێنی! ئەو چاوەی هەر چاوەڕێت بوو چۆن دڵت دێ بیگرێنی؟! کۆشکی عیشقی ساڵەهامان چۆن بەسەرما دەڕوخێنی؟! ئاخ، دەڕوخێنی! چۆن وا ئاسان لەبیرت چوو؟! تەمەنێک لە خۆشەویستی! چۆن وەک پوشێک بەبام دەکەی؟! چۆن دڵت دێ بمسوتێنی؟! تەمەنێکم بە تۆ بەخشی لە خۆتەوە دەمدۆڕێنی! چۆن لەناکاو جێم دەهێڵی؟! هەموو ژیانم دەشێوێنی! دەشێوێنی!، دەشێوێنی! تەمەنێکم بە تۆ بەخشی بەس نییە، تەمەنێکم بە تۆ بەخشی؟! لەخۆتەوە دەمدۆڕێنی! چۆن لەناکاو جێمدەهێڵی؟! هەموو ژیانم دەشێوێنی! ئاخ، هەموو ژیانم دەشێوێنی! ئای، دەشێوێنی، دەشێوێنی!
Writer(s): Samî Ergoşî, Zakaria Abdulla Lyrics powered by www.musixmatch.com
instagramSharePathic_arrow_out