Crediti

COMPOSITION & LYRICS
Nariman Baban
Nariman Baban
Songwriter

Testi

تۆی پەری باڵت نەبوو
لە بەختی من بۆ باڵت گرت؟
درۆ لای تۆ تاوانێ بوو
بەڵام سەدجار تاوانت کرد
تۆی پەری باڵت نەبوو
لە بەختی من بۆ باڵت گرت؟
درۆ لای تۆ تاوانێ بوو
بەڵام سەدجار تاوانت کرد
ڕۆژێ نەبوو لە من بڕوا ناوت نەھێنم
ئەموت ئەگەر من تۆم نەبێ بۆچی بمێنم؟
ڕۆژێ نەبوو لە من بڕوا ناوت نەھێنم
ئەموت ئەگەر من تۆم نەبێ بۆچی بمێنم؟
بڕۆ ئیتر من تۆم ناوێ
(وەرە ئەی دڵ)
وەرە ئەی دڵ تەنھا ئەمشەو تۆ لە جێی من بە
تۆ دادوەر و تۆ ھاوار و تۆ دەنگی من بە
تۆ دەنگی من بە
تۆ ناتوانی یاریم پێ بکەی، منیش گۆڕاوم
چیتر بۆ تۆ سەر ھەڵنادا فرمێسک لە چاوم
رۆژانێ بوو من چاوەڕێی زەنگێکی تۆ بووم
لە ھەرکوێ بووی منیش لەوێ سێبەری تۆ بووم
ئێستا لە خۆم، لە ژوورەکەم، لە تۆش بێزارم
وەرە ئەی دڵ تەنھا ئەمشەو تۆ لە جێی من بە
تۆ دادوەر و تۆ ھاوار و تۆ دەنگی من بە
(وەرە ئەی دڵ) وەرە ئەی دڵ (تەنیا ئەمشەو) تەنیا ئەمشەو لە جێگەی من بە
تۆ دادوەر و تۆ ھاوار و تۆ دەنگی من بە
تۆ دەنگی من بە
تۆ دەنگی من بە
تۆ دەنگی من بە
ئازار ئەخۆم کە تۆم ناسی، ناوم مەھێنە
چیتر دڵم ھی تۆ نییە، ئیتر مەمدوێنە
ئازار ئەخۆم کە تۆم ناسی، ناوم مەھێنە
چیتر دڵم ھی تۆ نییە، بڕۆ وازبێنە
گوێ ناگرم لێت، ھەرچی بڵێی ھەمووی درۆیە
ئەوەی بەسەر ژیانم دێت ھەر خەتای تۆیە
تۆ ناتوانی وەکوو جاران من بسوتێنی
لە شەوانی پڕ لە خورپە من بگریێنی
ئێستا لە خۆم، لە ژوورەکەم، لە تۆش بێزارم
(وەرە ئەی دڵ)
وەرە ئەی دڵ تەنیا ئەمشەو تۆ لە جێی من بە
تۆ دادوەر و تۆ ھاوار و تۆ دەنگی من بە
وەرە ئەی دڵ تەنیا ئەمشەو تۆ لە جێی من بە
تۆ دادوەر و تۆ ھاوار و تۆ دەنگی من بە
تۆ دەنگی من بە
تۆ دەنگی من بە
تۆ دەنگی من بە
instagramSharePathic_arrow_out

Loading...