Tekst Utworu

ئەو پێی وتم ڕۆژ داگرم دڵت خۆش ئەبێ؟ وتی فرمێسکی چاوی تۆ بەچی وشک ئەبێ؟ منیش وتم بەھاری من ڕۆی بەسەرچوو دنیایەکی بێ وەفایە دەردەسەری و ماڵ وێرانی من وەسفی ناکرێ بێ ھاوتایە لە کوێ خەم باڵی ھەڵدابێ لەوێ منیش ھاوڕێی ئەووم گەر تۆ وەك تیشکی خۆر وابیی منیش وەك تارمایی شەوم وەک ڕەشەبای نائومێدیی ڕێگا ئەگرم و کۆچ ئەکەم بەھاری من ڕۆی بەسەرچوو دنیایەکی بێ وەفایە خۆزگە بە من قەت مەخوازە سەیرکە ژیانم لە ڕابردوو و لە ئێستای خۆم زۆر پەشیمانم ژیانی من ھەردەم وایە وڵاتی وشك و سەرمایە ژیانی من ھەردەم وایە وڵاتی وشك و سەرمایە بڕۆ ماڵئاوا بڕۆ بەسە یەخەم بەردە خوا ئاگای لێت بێت ئەزانی ئەم باخی ئەشقە قەت بۆ من نابێت منێکی شێت وەک دێوانە ھەزار خەمیش لام میوانە منێکی شێت وەک دێوانە ھەزار خەمیش لام میوانە بڕۆ ماڵئاوا
Writer(s): Nariman Baban Lyrics powered by www.musixmatch.com
instagramSharePathic_arrow_out