Vídeo da música
Vídeo da música
Créditos
INTERPRETAÇÃO
Zyad Asad
Interpretação
COMPOSIÇÃO E LETRA
Zyad Asad
Composição
Letra
ئازیزەکەی دوور وڵاتم
ئەی هەناسەم، ئەی ئاواتم
من ئەزانم دڵت پڕە
لە گلەیی و بەسەرهات!
تا ئێستاش بە چاوی تۆ!
بە ئەشقت، بە ناوی تۆ!
ئەنوسم شعری ناسک
بۆ دڵی شکاوی تۆ
تا ئێستاش بە چاوی تۆ!
بە ئەشقت، بە ناوی تۆ!
ئەنوسم شعری ناسک
بۆ دڵی شکاوی تۆ
لەو ڕۆژەی کەوا تۆم بەجێهێشتووە
ئازاری ئەشق و جوداییم چێشتووە!
لەو ڕۆژەی کە من لە تۆ دابڕاوم
وەک ڕووبار فرمێسک ئەڕژێ لە چاوم!
بە گریان، هەر ئەڵێم ئاخۆ کەی بێ هەر وەک جاران
باوەشت بۆ من ببێتە قەڵای سەختی دڵداران!
تا ئێستاش بە چاوی تۆ!
بە ئەشقت، بە ناوی تۆ!
ئەنوسم شعری ناسک
بۆ دڵی شکاوی تۆ
تا ئێستاش بە چاوی تۆ!
بە ئەشقت، بە ناوی تۆ!
ئەنوسم شعری ناسک
بۆ دڵی شکاوی تۆ
Written by: Zyad Asad


