album cover
Aluda
2.639
Singer/Songwriter
Aluda wurde am 21. Januar 2022 von Hardi Salami als Teil des Albums veröffentlichtAluda - Single
album cover
Veröffentlichungsdatum21. Januar 2022
LabelHardi Salami
Melodizität
Akustizität
Valence
Tanzbarkeit
Energie
BPM87

Musikvideo

Musikvideo

Credits

COMPOSITION & LYRICS
Hardi Salami
Hardi Salami
Songwriter

Songtexte

تۆ وەرە با من هەزار گوڵی سوور
لەسەر ڕێگاکەت ڕابخەم
من و تۆبین عەشق و ماچ
دەرگا لەسەر خەم دابخەم
وەرە خۆ بڕیار بوو ڕۆژێک بێیت
بەڵکوو بەختم بکرێتەوە
لەوانەی غرور لادەی
عەشق جێگەی بگرێتەوە
تۆ ئەڵێی تەنیایم ئەوێ
بۆچی خۆشەویستی بکەم؟
ئەگەر تەنیاییت پێ خۆشە
لە دڵما زیندانیت ئەکەم
وتووتە ئاوا خۆش ئەژیم
کەس گیرۆدە بەخۆم ناکەم
ئەگەر دەرفەتم پێ بدەی
من تۆ ئالودەی خۆم ئەکەم
خۆ ئەزانم زۆر کەسی تر
باوەشیان بۆت کردۆتەوە
گڕی خۆتت لەناو دڵی
هەزار کەسا کردۆتەوە
بەڵام من پەرێشانی تۆم
هەموو دنیام بیرچۆتەوە
بیرم لە فڕاندنیشت
بڕوا بکە کردۆتەوە
تۆ ئەڵێی تەنیایم ئەوێ
بۆچی خۆشەویستی بکەم؟
ئەگەر تەنیاییت پێ خۆشە
لە دڵما زیندانیت ئەکەم
وتووتە ئاوا خۆش ئەژیم
کەس گیرۆدە بەخۆم ناکەم
ئەگەر دەرفەتم پێ بدەی
من تۆ ئالودەی خۆم ئەکەم
Written by: Hardi Salami
instagramSharePathic_arrow_out􀆄 copy􀐅􀋲

Loading...