Μουσικό βίντεο
Μουσικό βίντεο
Συντελεστές
PERFORMING ARTISTS
Elend usif
Guitar
COMPOSITION & LYRICS
Dler Kamangar Kamangar
Songwriter
PRODUCTION & ENGINEERING
Dler Kamangar Kamangar
Engineer
Στίχοι
بۆ ئەو مەلەی بێ لانەیە
باران هیچیش جوان نییە
بۆ ئەو کەسەی نانی سوارە
نان چەکدارە و ئەو نەدارە
پارادۆکسێکی سەیرە
پارادۆکسێکی سەیرە
لە شارەکەی بێکارەکەی
پڕڕەنجە بە خەسارەکەی
ئەوە نانە برسی دەکات
وای وای وای لەو دونیایە چین چینە
رۆژنامە ناڵێن نان ئازادی کوشت
لەسەر رێگای نان مینە
نان لەسەر سنوور مینی ناشتووە
نان لە سەر سنوور ئێشکی گرتووە
بووە بە پاسدار نان
بووە بە جاش
دەستی براکەت
پێی خۆشکەکەت
کەلەی باوکانمان گشتی کوشتووە
نان راومان دەنێ
نان دایک دەکوژێ
رۆژنامە ناڵێن نان ژنێکی کوشت
منداڵێکی برد بۆ کوورەخانە
نان جوانیمانی گشت بە فێڕۆدا.
Written by: Dler Kamangar Kamangar


