Paroles

عومرێک نەبوو بتبینمەوە دەستێک بدەی بە دەستمەوە دێوانەت بووم بە یادتەوە ڕووناکی بی بۆ ڕوحی من دڵخۆشیێک بۆ تەنیایی تروسکەیێک بۆ بێ دەنگی من چۆن ئیتر لە هەمیشە ڕێگای عیشقم بۆ تۆ کێشا نەبوونت بوو بە عادەتێک بۆ من نەبوو سەعادەتێک یادگاری ڕۆژەکانی تۆ دووپاتی شعرەکانی تۆ تەکبیری ئەو ڕۆژانەمان جل و بەرگی ژیانمان بوو هەموو ترسی دڵی من بوو کەوتن لە دەردی بێ کەسی کەوتن لە دەردی بێ کەسی ڕێگام بدە ئەی خۆشەویست تا بزانی من چیم دەویست ڕێگام بدە بۆ نێو دڵت تا ڕەش نەبێ ڕووخساری من ڕێگام بدە نێو تەنیاییت ڕوو تێر بووە لە جودایت ئەگەر بزانی ئەمجارە بێ ئاسمانە ئەو نێو شارە نازنم چۆن ئاوێتەت بم ئەگەر بەهەشتی پێم بڵێ نازانم چۆن ناخی دڵم بە بۆنی تۆ بلاوێنم تا بڵێی بیری تۆم دەکرد چاوەڕێی ئەو ڕێگایەت بووم سەیری زەردەی ئاسۆم دەکرد چونکە غەمی تۆی پێ دەمرد چونکە غەمی تۆی پێ دەمرد
Writer(s): Aryas Javan Lyrics powered by www.musixmatch.com
instagramSharePathic_arrow_out