Paroles

لەو رۆژەوەی تۆم ناسیووە خۆشی و پێكەنین هاوڕێمه چرای داگیرساوی عشقت لە گشت شوێنی لەسەر ڕێمه تۆ بوویته هەستی ناو دڵ و وشەی زمانی هۆنراوەم بوویته خوێن و هاتوچۆته لە ناو ئەم دڵه تاساوەم گوڵم شەماڵی عەشقی تۆ لەڕووم ئەدا بە هێمنی بۆیه هێنده خۆشمدەوێی شۆخێكی جوان و شەرمنی فریشتەی خەون و خەیاڵم لابەری گشت خەم و تاسەم لە خۆم زیاتر خۆشم ئەوێی قەزات کەوێ لە هەناسەم بەهارێكی سەوز و جوانی كانیێكی پڕ گەوهەری تابلۆیەكی ڕەنگاڵەیی باڵا وەكو سنەوبەری چەند شیرینه لەگەڵ تۆ بوون لەگەڵ تۆ چەند خۆشه ژیان تۆی سەرچاوەی شادی و خۆشیم دوورم له ئازار و گریان دوورم لە ئازار و گریان گوڵم شەماڵی عەشقی تۆ لەڕووم ئەدا بە هێمنی بۆیه هێنده خۆشمدەوێی شۆخێكی جوان و شەرمنی فریشتەی خەون و خەیاڵم لابەری گشت خەم و تاسەم لە خۆم زیاتر خۆشم ئەوێی قەزات کەوێ لە هەناسەم گوڵم شەماڵی عەشقی تۆ لەڕووم ئەدا بە هێمنی بۆیه هێنده خۆشمدەوێی شۆخێكی جوان و شەرمنی فریشتەی خەون و خەیاڵم لابەری گشت خەم و تاسەم لە خۆم زیاتر خۆشم ئەوێی قەزات کەوێ لە هەناسەم
Writer(s): Aryas Javan Lyrics powered by www.musixmatch.com
instagramSharePathic_arrow_out