Lyrics

ڕاوەستاوە لەو بانە قوربان دەستی لە کەمەر دانا دەستی لەو کەمەر دانا هەر دەڵێی کچە سوڵتانە تەشی دەڕێس بە ڕانی باریکە یان قەویانە عەمرەکەم ، چاوەکەم ، دیدەکەم تەکبیر بێ و بۆ تۆی دەکەم ئەگەر بۆ خۆت ڕازی بی جا لە خۆمت مارە دەکەم ئەگەر بمدەیتێ ماچێ جا خۆمت بەقوربان دەکەم چەند جوانە چاوی کاڵی ئەبرۆی ڕەشی خەیاڵی چەند جوانە چاوی کاڵی ئەبرۆی ڕەشی خەیاڵی هەرچەن چاوێك هەڵدێنێ دڵی هەزار ئەسووتێنێ عەمرەکەم ، چاوەکەم ، دیدەکەم تەکبیر بێ و بۆ تۆی دەکەم ئەگەر بمدەیتێ ماچێ جا خۆمت بەقوربان دەکەم ئەگەر دایکت ڕازی بێ جا لە خۆمت مارە دەکەم گیانە سلێمانی خۆشە وەڵا قەسر و دوکانی گیانە سلێمانی خۆشە وەڵا قەسر و دوکانی ئەوە لەگەڵ سەرچنار وەڵا عەسر و بەیانی عەمرەکەم ، چاوەکەم ، دیدەکەم تەکبیر بێ و بۆ تۆی دەکەم ئەگەر بۆ خۆت ڕازی بی جا ماچێ سەر گۆنات ئەکەم ئەگەر دایکت ڕازی بێ جا لە خۆمت مارە دەکەم
Writer(s): Salah Dawda Lyrics powered by www.musixmatch.com
instagramSharePathic_arrow_out