album cover
Goodbye
Pop
Goodbye è stato pubblicato il 4 aprile 2024 da Alan Karadaghi come parte dell'album Goodbye - Single
album cover
Data di uscita4 aprile 2024
EtichettaAlan Karadaghi
Melodicità
Acousticità
Valence
Ballabilità
Energia
BPM76

Crediti

PERFORMING ARTISTS
Alan Karadaghi
Alan Karadaghi
Performer
Miran Latif
Miran Latif
Performer
COMPOSITION & LYRICS
Dyari Qaradaxi
Dyari Qaradaxi
Songwriter
PRODUCTION & ENGINEERING
Alan Karadaghi
Alan Karadaghi
Producer

Testi

ماڵئاوا ئەی ڕۆژانی خۆشبەختی
ئەی ژینی نێو تەمی یادگاری
ئەی هەردەم ئەندێشەی سۆز و ئاڵ
ماڵئاوا لە خەونی پرشنگ و کاڵ
من ئەڕۆم پاشماوەم تەنیا ئەشکە
بۆ ئەم گەردوونە سەرلێشێواوە
بۆ مرۆڤ، بۆ ویژدان، هەموو کەوتن
هیچ شتێک کە وەک خۆی نەماوە
بۆ ئەمڕۆی نەسرەوتی خەمی پاییز
ماڵئاوا ئەی کەوتنی گەڵاکان
لەبۆ دوا گۆرانی عەشقی پاییز
سبەینێ کەوتنی بەهاکان
بۆ کۆچی ئەو باڵندە سپییانەی
کە فڕینیان لەبیرچۆتەوە
بۆ ئەسرینی ئەو دووچاوانەی
بەناو مەینەتی و خەمدا کەوتەوە
ئەڕۆم و لە دوو چاوی خۆمەوە
مەینەتی تەمەنم ئەبینم
ئەڕۆم و بە دڵی ناچاری
هەڵچوونی ناخم دائەمرکێنم
ڕێگام دوور ئاسۆم سوور هەگبەم بەتاڵ
نزرگەم نادیارە و دوا ڕۆژم تاڵ
هەر بە تەنیا گۆرانی خەم ئەچڕم
بۆ نەهامەتی و ڕێگای چەند ساڵ
خۆری دەم کەناری ئاوابوونم
خستە قووڵایی ئەندێشەمەوە
لەژێر درەختێکی ڕووتەڵەدا
پاییزی بێداریم ببینمەوە
خۆری سوور ئاوا بوو خەونم وەری
بەچەشنی گەڵای زەردی پاییز
وەک شەپۆلەکانی ئەو کەنارەی
کە وونبوو تیایا خۆری ئازیز
Written by: Dyari Qaradaxi
instagramSharePathic_arrow_out􀆄 copy􀐅􀋲

Loading...