크레딧
실연 아티스트
Saman Omar
실연자
작곡 및 작사
Saman Omar
작사가 겸 작곡가
가사
وتم ڕەنگە تەمەن بڕوات
ئەم عیشقەی تۆم لە بیر بچێ
وتم ڕەنگە زۆر دوور بی لێم
مێژووی عیشقمان بەسەر بچێ
لەو ئازارەی لە ناخمدا دێت ودەچێ
درۆ ناکەم بەچاوانت ئەگەر بڵێم
لەو ئازارەی لە ناخمدا دێت ودەچێ
درۆ ناکەم بەچاوانت ئەگەر بڵێم
بە مردن تۆم لەیاد و تۆم لەبیر ئەچێ
بەمردن تۆم لەیاد و تۆم لەبیر ئەچێ
ناتوانم من ناتوانم دوورت کەم لەژیانم
ناتوانم من ناتوانم تۆ وون کەم لە چاوانم
ناتوانم من ناتوانم دوورت کەم لەژیانم
ناتوانم من ناتوانم تۆ وون کەم لە چاوانم
نە تۆ دڵت ئارام ئەگرێ، نە منیش تۆم لە بیر ئەچێ
بەرگەی دووری تۆ ناگرم، با ژیانمان لە دەست نەچێ
ئیتر چۆن تۆ لە بیر بکەم بەیەکجاری
چۆن لە بیر کەم ساڵانێكی پڕ یادگاری
ئیتر چۆن تۆ لە بیر بکەم بەیەکجاری
چۆن لە بیر کەم ساڵانێكی پڕ یادگاری
دە هەناسەم، دە دڵی من ئاوا نابێ
نە من بێ تۆ، نە تۆش بێ من ژیان نابێ
ناتوانم من ناتوانم دوورت کەم لەژیانم
ناتوانم من ناتوانم تۆ وون کەم لە چاوانم
ناتوانم من ناتوانم دوورت کەم لەژیانم
ناتوانم من ناتوانم تۆ وون کەم لە چاوانم
Written by: Saman Omar

