뮤직 비디오

뮤직 비디오

크레딧

작곡 및 작사
Khalil Osman Ali
Khalil Osman Ali
작사가 겸 작곡가

가사

ئیلاهی تا بەکەی هەروا لە دەست ئەم نەفسە ڕووڕەش بم
بە غەفڵەت سەرفی عومرم بێ دەروون و سینە پڕ غەش بم
هیوادارم بە ڕەحمی تۆ لە ڕووتا تاکوو ڕوو گەش بم
لە قاپی لوتفی تۆ کەی قابیلە نەومێد و بێ بەش بم
ئەگەر سێ سەد ئەوەندەی ئێستە تاوانبار و ڕوو ڕەش بم
لە قاپی لوتفی تۆ کەی قابیلە نەومێد و بێ بەش بم
لە ئایاتی ولا تيٲس ئەخوازم بۆ ڕجا کاریم
سەرم خا لەم پلەی مەئیوسییەی ئەفعالی بەدکاریم
بڕێژی بارشی ڕەحمەت بەسەر کێشی غەم و زاریم
لە باغی مەغفیرەت دا گوڵبەنی تینووی هیوادارم
یارب یارب یارب یارب
بە لوتف و مەرحەمەت تێر ئاوی کەی تا ڕەنگ و ڕوو گەش بم
بە لوتف و مەرحەمەت تێر ئاوی کەی تا ڕەنگ و ڕوو گەش بم
جەبین موشتاقی سەجدەی ئینفیعالەکەی ئەبێ یاڕەب
بە هیوای خۆی بگا لەم فیزەدا بێ بەش نەبێ یاڕەب
دڵم مەیئووسی فەیزی بەزمی خاسانت نەبێ یاڕەب
لە تەقسیماتی مووچەی ڕەحمەتی شا چی ئەبێ یا ڕەب
یارب یارب یارب یارب
لەگەڵ عەبدانی بەر دەرگاکەتا گەر بێت و هاوبەش بم
لەگەڵ عەبدانی بەر دەرگاکەتا گەر بێت و هاوبەش بم
ٲليس الله بكاف عبده گەر دێتە سەر زارم
بە دڵ تەسدیقی کافیمە بە زاریشا بە ئیقرارم
هەموو کاتێ لە هەر جێگا ئەتۆی گەر بێی بە هاوارم
لە کاتی گیانەڵاشا هەر ئەبێ تۆ بی نیگەهدارم
خودا ناکردە نەک لەو ساتەدا بێ تۆ مشەوەش بم
لە کاتی گیانەڵاشا هەر ئەبێ تۆ بی نیگەهدارم
یارب
Written by: Khalil Osman Ali
instagramSharePathic_arrow_out

Loading...