Credits
PERFORMING ARTISTS
Karwan Osman
Performer
COMPOSITION & LYRICS
Karwan Osman
Songwriter
Lyrics
چاوەکەم دیسان نیشانەی تیری موژگانم مەکە
حەیفە بێسوچ و قەباحەت تیرە بارانم مەکە
مەرھەمی دەردی گرانم وا لە شیشەی ڕووتۆدا
ڕوو لە من کە ڕەھنەموونی ماڵی لوقمانم مەکە
دەردی من دەردی گرانە ئەی تەبیبی میھرەبان
زەحمەتی ناھەق مەکێشە تازە دەرمانم مەکە
ڕەھزەنی زوڵفت بفەرموو، لێم گەڕێ بێم و بڕۆم
بێنەوام و ئارەزووی ئازار و لێدانم مەکە
تاقەتی باری پەرێشانی فیراقت موشکیلە
دوور لە ڕووی تۆ ھەر وەکوو زوڵفت پەرێشانم مەکە
بۆ دەکەی من وام لە باخی وەسڵی خۆت توبی خودا
شێت و سەرگەردان و وێڵی دەشت و مەیدانم مەکە
دامەخە دوگمەی یەخەی
Written by: Karwan Osman