Lyrics

لەیلا پۆڵ مەلەک تۆ دڵت پێکاوم بە تۆ گیرساوم تۆی ژینی من من بۆت نەماوم شەو بۆت گریاوم زەردەخەنەکەت بۆی سووتام چاو کارمامزی دەشتێ بەژنت لاولاوە ئای کە لەو جوانییەی خوا بە تۆی داوە کیژۆڵە ڕەشتاڵە وا لەبەر چاومایە ئەم ڕووە جوانە شەونمی مەمکت بۆ من دەرمانە شیرینەی شانزە ساڵە لەیلا پۆڵ مەلەک ئەم لێوە نیانە مژێکی بۆ من ئاوی ژیانە لەیلا پۆڵ مەلەک ئەی فریشتەی کوشتە ئەو جێی تۆی لێ بێ بۆم بەهەشتە ئاخۆ ئەبێ ڕۆژێ بێمەوە یادت جێم گرتبێ لەناو دڵەی بێدادت یان ئەبمە نامدادت لەیلا پۆڵ مەلەک دە وەرە نێو باوەشم بتوێوە لەناو گیان و لەشم بتوێوە لەناو گیان و لەشم
Writer(s): Homer Dzaiy Lyrics powered by www.musixmatch.com
instagramSharePathic_arrow_out