Similar Songs
Credits
PERFORMING ARTISTS
Necmedîn Xulamî
Performer
COMPOSITION & LYRICS
Shahram Ghadimi
Songwriter
Lyrics
حاڵی من خاسە، بەقوربان نامەکانت ھانە کوێ؟
چاوەڕێتم وەک ھەمیشە، قەولەکانت ھانە کوێ؟
پێکەنینت وەک شەماڵە، باخی دڵ ئاوان ئەکا
ئەم بەھارە چۆن نەھاتی؟ لێوەکانت ھانە کوێ؟
حاڵی من، تافی دەزانێ، وا خەریکە وشک ئەوێ
پەنجەکانم وێڵن ئەمشەو، زولفەکانت ھانە کوێ؟
سەد چلەم کێشا لە بۆ تۆ، ئەی ھەناسەی ئاخرم
ڕۆحی من ھێزی نەماگە، دەستەکانت ھانە کوێ؟
خۆت وتۆ ھەر چاوەڕێمی تا لە غوربەت بێمەوە
من خەریکم تێم، ئەزیزم، چاوەکانت ھانە کوێ؟
من گلە ناکەم لە تۆ، ئەی ھاونشینی وێنەکەم
چۆن دڵۆ تێ لێم نەپرسی "شێعرەکانت ھانە کوێ؟"
Writer(s): Najmadin Xulami, Shahram Ghadimi, Traditional
Lyrics powered by www.musixmatch.com