Credits
PERFORMING ARTISTS
Hossein Safamanesh
Performer
COMPOSITION & LYRICS
SHARO KERMASHANI
Songwriter
Lyrics
هۆ مامه‌ی ده‌سماڵ به سه‌ر
هۆ پوری هه‌وری له کۆڵ
یه‌ک بگرن ده‌س بگرن
پێ به پی قۆڵ له قۆڵ
هۆ کاکی چۆخه له‌به‌ر
هۆ کیژی له‌چکه شان
ده‌س بگرن دەی پێکەوە
لە کەرکوک تا کرماشان
ده‌س بگرن هه‌ڵپه‌ڕن
ڕۆڵه‌کانی نیشتمان
زۆر جوانه ده‌س گرتنتان
هه‌ڵپه‌ڕکێ و یه‌کگرتنتان
خاکی ژێر پێمان شله
هه‌ڵپه‌ڕکێی شل ئه‌لووشێ
ڕایکێشن یه‌ک رز چۆپی
ڕزی ورد تۆز ئه‌یپۆشێ
کیژه‌که‌ی بن دار به‌ڕوو
ته‌وار و کۆتری شه‌قام
باڵابه‌رزی چاو هه‌ڵۆ
به‌گزاده‌ی چیای به‌سام
هەوری خاڵی ورد لە کۆل
کوردی پۆش خاڵخاڵ لە مل
سوورە گوڵەکەی شاخ و دۆڵ
سوورمەی سوور بکەن بە کل
له یه‌ک ڕیزا هه‌ڵپه‌ڕن
با خه‌ڵکی بێنه شاواش
سه‌مای کوردی به گه‌له
نه‌ک تاک و شل و هێه‌واش
هه‌ڵپه‌ڕن کوڕگەل لە گەڵ
پۆلی په‌پووله و ته‌وار
سه‌ماتان هەرمانە و هەل
له شاخ و شه‌قامی شار
Written by: SHARO KERMASHANI