album cover
Taman
album cover
Taman was released on July 17, 2016 by 2016 Deng Parez as a part of the album Taman - Single
July 17, 2016
Label2016 Deng Parez
BPM127
Melodicness
Acousticness
Valence
Danceability
Energy

Lyrics

وەکو عومری گەنجیت بردم
مناڵیم بەرەوە! یار یار مناڵیم بەرەوە!
وەکو عومری گەنجیت بردم
مناڵیم بەرەوە! یار یار مناڵیم بەرەوە!
هەرچیت پێ خۆش بوو من کردم!
کام ڕێی سەخت بوو من گرتم!
گوناحم چی بوو یار یار؟!
ئاخر بۆچی؟ بۆ یار یار جەرگیشت بردم؟!
من لە وڵاتی خۆم وەک دیل بووم!
بێ دایک و باوک دڵ زویر بووم!
هاتمە غەریبی یار یار
تۆش تێکمت شکاند یار یار!!
تۆش تێکمت شکاند!!
خۆ تۆ بە دڵ ئەشقی من بووی
بەهانە مەگرە یار یار! بەهانە مەگرە!!
خۆ تۆ بە دڵ ئەشقی من بووی
بەهانە مەگرە یار یار! بەهانە مەگرە!!
واز لە سەری سپیم بێنە!
بەس بە وێنەت بم هەژێنە!
خوات لەگەڵ! بڕۆ یار یار!!
بەس کۆرپەم بێنە یار یار!
بەس کۆرپەم بێنە!
هەر کات بە وێنە دەیدوێنم
یەکسەر لە خەونا دەیبینم!!
ئاخر خودات بێ یار یار
ئە ڕۆژە کەی بێ؟! یار یار
ساڕێژ بێ برینم
وەکو عومری گەنجیت بردم
مناڵیم بەرەوە! یار یار مناڵیم بەرەوە!
وەکو عومری گەنجیت بردم
مناڵیم بەرەوە! یار یار مناڵیم بەرەوە!
هەرچیت پێ خۆش بوو من کردم!
کام ڕێی سەخت بوو من گرتم!
گوناحم چی بوو یار یار؟!
ئاخر بۆچی؟ بۆ یار یار تۆ جەرگیشت بردم؟!
من لە وڵاتی خۆم وەک دیل بووم!
بێ دایک و باوک دڵ زویر بووم!
کۆرپەکەم بێنە یار یار
تێر لە باوەشی بگرم یار یار
دوای ئەوە با بمرم یار
من لە وڵاتی خۆم وەک دیل بووم!
بێ دایک و باوک دڵ زویر بووم!
هاتمە غەریبی یار یار
تۆش چیت پێ کردم؟! یار یار
تۆ گەنجیت بردم!! یار
من لە وڵاتی خۆم وەک دیل بووم!
بێ دایک و باوک دڵ زویر بووم!
هاتمە غەریبی یار یار
تۆش تێکمت شکاند یار یار!!
تۆش تێکمت شکاند!!
Written by: Ahmad Xalil
instagramSharePathic_arrow_out􀆄 copy􀐅􀋲

Loading...