音樂影片
音樂影片
積分
演出藝人
Mazhar Khaleghi
演出者
Hassan Yousefzamani
小提琴
詞曲
Mazhari Xalaqi
詞曲創作
Osman Ahmadi
詞曲創作
Hassan Yousefzamani
詞曲創作
製作與工程團隊
Mazhar Khaleghi
製作人
歌詞
چیاکانت هەناوی خۆم
دڵئاوایە کێو و ماڵی تۆ
هەوارانت، دڵی کوردە
چ بژوێنە قەد و پاڵی تۆ
چ خۆشە سەیری نزارانت
چ شینە مەزرای بەهارانت
وەختی گوڵانە دەمەو ئێوارە
ئەی کوردستانی گوڵاڵانم
وڵاتی جوانم سەرەو بەهارە
هەر ئەتۆی باغ و گوڵستانم
بەڕازانی کچانی تۆ
بە سەیرانی کێو و دۆڵی تۆ
بە جێژوانی شەوانی تۆ
بە لافاوی شیو و دۆڵی تۆ
ئەزیزە بۆم دار و بەردی تۆ
بەڕێزە لام گەرم و ساردی تۆ
وەختی گوڵانە دەمەو ئێوارە
ئەی کوردستانی گوڵاڵانم
وڵاتی جوانم سەرەو بەهارە
هەر ئەتۆی باغ و گوڵستانم
چیاکانت هەناوی خۆم
دڵئاوایە کێو و ماڵی تۆ
هەوارانت، دڵی کوردە
چ بژوێنە قەد و پاڵی تۆ
چ خۆشە سەیری نزارانت
چ شینە مەزرای هەوارانت
وەختی گوڵانە دەمەو ئێوارە
ئەی کوردستانی گوڵاڵانم
وڵاتی جوانم سەرەو بەهارە
هەر ئەتۆی باغ و گوڵستانم
Written by: Hassan Yousefzaman, Mazhari Xalaqi, Osman Ahmadi