album cover
La Shawekda
16
Worldwide
La Shawekda was released on June 1, 2008 by 2008 Deng Parez as a part of the album Gardaluli Spi
album cover
Release DateJune 1, 2008
Label2008 Deng Parez
Melodicness
Acousticness
Valence
Danceability
Energy

Music Video

Music Video

Credits

PERFORMING ARTISTS
Hama Jaza
Hama Jaza
Lead Vocals
Heme Ceza
Heme Ceza
Performer
COMPOSITION & LYRICS
Sherko Bekas
Sherko Bekas
Songwriter
PRODUCTION & ENGINEERING
Dler Namo
Dler Namo
Producer
Saman Salh
Saman Salh
Producer

Lyrics

شه‌و بوو هه‌ر پێشمه‌رگه‌ و به‌فر
به‌ بنارى شاخه‌وه‌ بوون
كه‌ به‌فر نووست
ئه‌وان ورد ورد هاتنه‌ خوارێ
له‌ چوار لاوه‌ هاتنه‌ خوارێ
شه‌و بوو له‌به‌ر ده‌ركى سه‌را
ته‌نها چه‌ند سه‌گێكى خوێرى و
دوو پیكابی زه‌رد ئه‌بینرا
شه‌و بوو قرمه‌ ژنى گولله‌
گوێی گه‌ڕه‌ك و گۆڕه‌پان و
"سه‌راى" كه‌ڕكرد
بارانى گڕ به‌خوڕ دایكرد
له‌ چوار لاوه‌ ده‌ست رێژو ته‌قه‌ بڵاوه‌
له‌ ژوره‌وه‌ له‌ كونى كونى ژوره‌وه‌ى
چه‌ند ماڵێكدا
خائینه‌كان وه‌كوو جرجى زراو تۆقیو
وه‌ك توته‌ڵه‌ى به‌ر بارانى
له‌ سه‌رمادا له‌ش هه‌ل له‌رزیو و
خۆیان له‌ناو ئاوده‌ست خانه‌و
ژێر زێرابدا حه‌شارداوه‌
له‌ چوار لاوه‌
ده‌ست رێژو ته‌قه‌ بڵاوه‌
له‌"دارۆغا"
پێشمه‌رگه‌كان وه‌ك ڕه‌وه‌یه‌ك
به‌ورى چاو تیژ
شاره‌زاى كۆڵان و گه‌ڕه‌ك
بست به‌ بستى
دابه‌ش بوون و ئه‌وسا هه‌ر بۆ
په‌نگ و عیبره‌ت
كلكى چه‌ند جاشێكیان بڕى
له‌ " ئازادى "
دوو پیكابی زه‌رد وه‌كو عار
زه‌رد وه‌ك سیماى "هیتله‌ره‌كه‌ى "
شارى به‌غدا
قین باركردو
چه‌ند ته‌نێك تاوان هه‌ڵگرتوو
دوو یه‌كانه‌ى زامدار بوون و
تیژ ئه‌هاتن
له‌ناكاودا له‌ پێچێكدا
هه‌ڵۆى سوریان بۆ ده‌رپه‌رى
لوله‌ى سه‌رشانى گڕ هاوێژ
دۆزه‌خێكى بۆ داخستن
تیا توانه‌وه‌
فریاى دابه‌زین نه‌كه‌وتن
هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ له‌ كانێسكان
پێشمه‌رگه‌یه‌كى حه‌ڤده‌ساڵ
له‌ بنكه‌ ناویان نابوو
هه‌ژارى زاڵ
باریكه‌له‌و له‌ش سوكه‌له‌
وه‌كو ئاسك
چاوشین وه‌كو قوبه‌ى ساماڵ
گه‌ردى خه‌مێ له‌ڕووى نیشتوو
وه‌ك باخى گوندێكى چۆڵ بوو
له‌و شه‌وه‌دا ..ده‌مێ خێرا و ده‌مێ هێواش
جارێك قیت و ..
هه‌ندێ جاریش به‌ كۆمه‌ كۆم
ئه‌چوه‌ پێشێ
تا بگاته‌ سه‌ر به‌نگه‌ڵه‌ى دوژمنان و
به‌ نارنجۆك دایان بێژێ
له‌ناكاودا هه‌ژارى زاڵ
كه‌وته‌ ناو ته‌لبه‌ندى بۆسه‌ى دوژمنان و
به‌ ئه‌ڵقه‌یه‌ك ده‌ورى گیرا
هه‌ژارى زاڵ برووسكه‌ بوو هاته‌ ده‌ست و
له‌ گورگه‌ كڵا و ڕه‌شه‌كان
چوارى خست و
له‌ دواییدا شه‌هید كرا
هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌
بێژنگى لاشه‌ى به‌ پشتى
زیلێكه‌وه‌ له‌ قاچه‌وه‌ گرێ درا
به‌سه‌ر به‌رد و دڕك و داڵدا
به‌ لیتاودا به‌ قوڕاودا
رایان كێشا
هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ .. له‌شی سورى
له‌سه‌ر ته‌ختى مه‌یتخانه‌ فڕێ درا
دوژمن وتى:
چه‌ته‌یه‌كه‌ بێ ناونیشان
بێ دایك و باوك
بێ كه‌س و كار
بۆ به‌یانى كه‌ خۆر هه‌ڵهات
بینییان وا:
له‌ به‌رده‌مى مه‌یتخانه‌ى ئه‌م شاره‌دا
كۆمه‌ڵ.. كۆمه‌ڵ
ده‌یان دایكى عه‌با به‌سه‌ر
كوڕ له‌ كێوان
ره‌ش ئه‌چنه‌وه‌
به‌بێ ده‌نگیش پاڵه‌ په‌ستۆو په‌له‌یانه‌
هاتوون ته‌رمى ئه‌و هه‌ڵۆیه‌ ببینن و
بزانن كوڕى كامیانه‌
Written by: Sherko Bekas
instagramSharePathic_arrow_out􀆄 copy􀐅􀋲

Loading...